هۆکارەکانی دەرکەوتنی گۆشتی زیادە لەسەر جەستە چین؟

AM:09:07:05/05/2024

105516 جار خوێندراوەتەوە

دەرکەوتنی گۆشتی زیادە بە یەکێک لە کێشە باوەکان دادەنرێت، زۆر کەس تووشی ئەم کێشەیە دەبن لە ئەنجامی زۆرێک لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " Health Direct" بڵاوکراوەتەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە دەرکەوتنی گۆشتی زیادە کێشەیەکی دیارە و زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، ئەم گۆشتانە لەسەر پێستەکە گەشە دەکەن، زۆرجاریش ڕەنگێکی جیاوازتر لە پێستەکەیان هەیە، هەروەها وردە وردە زیاد دەکات، بەزۆری بێ ئازارە، قەبارە و شێوەکانیشیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە.

چەندین هۆکار هەن کە ئەگەری دەرکەوتنی ئەم گرفتانەی پێست زیاد دەکەن، هەندێک نەخۆشی هۆکاری هەوکردنیان و دەرکەوتنیانن، بەتایبەتی لە ناوچەی مل و دەوروبەریدا، ئەمەش لە ئەنجامی کۆبونەوەی چەورییە لە جەستەتدا.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا باس لەوە کراوە هەر کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە بووبێت، مەترسی دروستبوون و گەشەکردنی گۆشتی زیادەیان زیاترە.

خانمانی دووگیان رەنگە لەگەڵ زیادبوونی کێشیاندا، رووبەرووی ئەم کێشەیە ببنەوە، جێگەی باسە لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە چارەسەر دەکرێن کە بەپێی هەر حاڵەتێک بە شێوازی تایبەت دەستنیشانیان دەکەن، جگە لە شێوازی جیاواز بۆ لابردنی بە نەشتەرگەری، سووتاندن، یان ڕێگەی تر.