خانمە
هونەرمەند ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "مالا من" بڵاوکردەوە.
ژینێ
ئەتروشی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی
گۆرانییە نوێکەی کردووە، کە بەرهەمەکەی لە نوسین و میلۆدی هونەرمەند خۆیەتی، لەلایەن
ئەفشین شوکرییەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، کاری میکس و ماسترینگی عەلی
شەریف زادە ئەنجامیداوە.
ژینی ئەتروشی ساڵی ١٩٩٨ لەدایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە بەڵام
لە نەرویج گەورە بووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی
هونەرییە.