پێنج ساڵ لەمەوبەر فیلمی Avengers Endgame پەخشکرا

PM:05:15:27/04/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی ٢٠١٩ـدا، فیلمی سینەمایی "Avengers Endgame" نمایشکرا و لە پێنج رۆژی یەکەمی نمایشیشدا توانی زیاتر لە ملیارێک دۆلار کۆبکاتەوە و ببێتە یەکەمین فیلم کە لەو ماوە کەمەدا بتوانێت ئەو بڕە پارەیە کۆبکاتەوە.

ریکۆردێکی تری فیلمەکە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی دوو ملیار دۆلار لە ماوەی تەنها ١١ رۆژدا.

دواتر فیلمەکەی جیهانی مارڤڵ توانی پێش ئەڤاتار بداتەوە و ببێتە یەکەم فیلمی سینەمایی کە زۆرترین داهاتی هەبێت لە بۆکس ئۆفیسدا بە بڕی دوو ملیار و ٧٩٨ ملیۆن دۆلار.

فیلمەکە لە دەرهێنانی برایانی روسۆیە و هەریەک لە ئەکتەران رۆبێرت داونی، کریس ئێڤانس، کریس هێمسوۆرس، مارک رەفاڵۆو، سکارلێت جۆهانسن و جۆش بڕۆڵین و چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی تریش، کە سەرجەم کارەکتەرەکان سەر بە جیهانی مارڤڵن و باس لە کۆتا ڕووبەڕووبوونەوە دەکات لە نێوان تۆڵەسێنەرەوەکان و سانۆس، کە پێشتر بە زنجیرەیەک فیلم رووداوەکان باس کراون.