ئەم بەشانەی مریشک مەخۆ

PM:07:55:13/04/2024

53020 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای تامە خۆشەکەی و سوودە زۆرەکەی، بەڵام خواردنی هەندێک بەشی مریشک زیانی بەرچاوی هەیە و دەبنە هۆی نەخۆشی کوشندە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "هێڵس لاین" ، ئەم بەشانەی مریشک هەرگیز نابێت بخورێن، لەبەر زیانە بەرچاوەکانی، کە ئەمانەن:

١. سییەکانی مریشک، چونکە بڕێکی زۆر مشەخۆر و بەکتریا لەخۆدەگرێت، کە تەنانەت بە گەرم کردنی زۆریش ناتوانرێت لەناوببرێن، بەهۆی بەرگرییەکەی بەرامبەر پلەی گەرمی بەرز.

٢. ملی مریشک، گرێ لیمفاوییەکانی تێدایە کە ژەهر و بەکتریا لەخۆدەگرێت، هەروەها زۆر خواردنی ملی مریشک ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

٣. ریخۆڵەی مریشک، لە ریخۆڵەی مریشکدا جۆرە جیاوازەکانی بەکتریا و پاشماوەی خۆراک هەیە، کە هەمیشە ناتوانرێت بەتەواوی لاببرێن و زۆر خواردنیان دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری خوێن.

٤. پێستی مریشک، هیچ بەهایەکی خۆراکیی لە پێستی مریشکدا نییە، دەوڵەمەندە بە چەوری زیانبەخش، هەروەها مشەخۆر و بەکتریایەکی زۆر لەسەری هەیە.

٥. بەشی دواوەی مریشک، مەترسیدارترین بەشە لە مریشکدا کە پێویستە بەتەواوی لێی دوور بکەویتەوە، چونکە بڕێکی زۆر لە بەکتریا و ژەهرەکانی تێدایە و کاریگەری نەرێنییان دەبێت کاتێک دەچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە.