هۆکارەکانی لاوازی و شکانی نینۆکەکان چین؟

PM:02:10:11/04/2024

20132 جار خوێندراوەتەوە

درز و شکانی نینۆک کێشەیەکە کە زۆرێک لە پیاوان و ئافرەتان بەدەستیەوە دەناڵێنن، رەنگە زۆر جار هەندێک هەڵە ئەنجام بدەین بێ ئەوەی بزانین بەم شێوەیە نینۆکەکانمان لەناو دەبەین، بۆ نموونە گازگرتنی نینۆک یەکێکە لە خووە ناتەندروستە باوەکان.

سەبارەت بە هۆکارەکانی شکانی نینۆک، وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، هۆکاری زۆر هەیە، لەوانە پیری، کە نینۆکەکان وردە وردە دەست دەکەن بە خۆگونجاندن لەگەڵ قۆناغی نوێ و هێواشتر لە پێشوو گەشە دەکەن و هێزیان لەدەست دەدەن، بۆیە دەبێت زیاتر بپارێزرێن. هۆکاری تر زۆرن کە دەبنە هۆی درز و شکانی نینۆکەکان کە بریتین لە:

١. زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاو و شۆردنی دەستەکان لە ماوەی رۆژێکدا زیاتر لە جارێک.

٢. گازگرتن لە نینۆک و تێکدانی بە ددان ، ئەم خووە مەترسیدارە و هەوکردن و نەخۆشی دەگوازێتەوە.

٣. زۆر بەکارهێنانی پاککەرەوە و ماددە کیمیاییەکانی تر دەبێتە هۆی درزبردنی نینۆکەکان.

٤هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی نینۆکەکانمان.

٥.زۆر وشککردنەوەی دەستەکان یان هەمیشە پاککردنەوەی بە ماددەی پاککەرەوە .

٦.زیاد لە پێویست بەکارهێنانی مانیکیۆر یان بۆیەی نینۆک یەکێکە لە گرنگترین کارە هەڵەکان کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی نینۆک و درز و شکانی نینۆک، هەروەها لانەبردنی مانیکیۆر بە بڕەری تایبەتی خۆی ئەگەری ئەم شکانە زیاد دەکات.

٧.تا دەست زیاتر بەر ئاو بکەوێت، مەترسی بۆ نینۆکەکان و تەندروستیان زیاتر دەبێت.

H.Y