باشترین چارەسەر بۆ سڕبوونی دەست

PM:01:39:30/03/2024

11784 جار خوێندراوەتەوە

سڕبوون لە دەستەکان یەکێکە لە نیشانە بێزارکەرەکان، سڕبوون لە سەررە پەنجەکاندا یەکێکە لەو کێشانەی کە رووبەڕووی هەندێک کەس دەبێتەوە، بە درێژایی رۆژ بۆ هەندێکی تر دووبارە دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانن بجوڵێن و ئەرکەکانیان بە ئاسوودەیی جێبەجێ بکەن.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی مێدیسین نێت تایبەت بە تەندروستی گشتی بڵاوکراوەتەوە، چەندین ئامۆژگاری هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی سڕبوون لە دەستەکاندا، هەروەها هەوڵبدرێت رێژەی روودانی کەمبکرێتەوە، مەگەر حاڵەتەکە چارەسەرنەکراو بێت و بە توندی دووبارە ببێتەوە، ئەوکاتە مرۆڤ دەبێت پەنا بۆ پزیشکی پسپۆڕ ببات، کە لە بەرامبەردا لە رێگەی چارەسەرکەرێکی فیزیاییەوەیە کە یارمەتی رزگاربوون لە کێشەکە دەدات.

گرنگترین ئامۆژگارییەکان بۆ کەمکردنەوەی توندی سڕبوون لە دەستەکاندا بریتین لە:

١.گرنگیدان بە نەرمی لەش بە گشتی و نەرمی قۆڵەکان بەتایبەتی، هەمیشە بەردەوام بە لە کشاندنی دەست و قۆڵەکانت بۆ ماوەی چەند چرکەیەک و ئەمەش لە رۆژێکدا زیاتر لە جارێک دووبارە بکەرەوە.

٢. دەتوانیت دەستەکانت بەیەکەوە دابخەیت، واتە بە تەوقەکردنی دەستەکانت، بۆ رێگریکردن لە گرژبوونی ماسولکەکانی دەست.

٣.گرنگیدانێکی زۆر بە خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە سورکراوە یان ناتەندروستن چونکە زیان بە تەندروستی دەمارەکان و لەش دەگەیەنێت.

٤.گرنگیدان بە وەرزشکردن و جوڵەی بەردەوامی رۆژانە سوڕی خوێن چالاک و کاردەکات بۆ نەرمی جومگەکان و ماسولکە و دەمارەکان و وەستاندنی سڕبوونیان.

٥.پرسیار لە پزیشکەکەت بکە ئەگەر پێویستت بە خواردنی تەواوکەری خۆراکی یان ڤیتامینB هەیە کە دەمارەکان ئارام دەکاتەوە چونکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی دەمار و ئێسک و کەمکردنەوەی توندی سڕبوون.

پێویستە پشکنینی پزیشکی بکرێت ئەگەر حاڵەتەکە دووبارە دەبێتەوە و نەتوانیت بە ئاسانی لێی رزگارت بێت بەهۆی ئەگەری هەر کێشەیەکی راستەقینە کە رەنگە ببێتە هۆی ئەم سڕبوونە لە دەستەکاندا، وەک کێشە لە جومگەکان، دەستەکان، یان دەمارەکاندا.

H.Y