عەدنان کەریم بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

AM:09:53:03/03/2024

3092 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە.

شاعیر ئەحمەد محەمەد لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە تازەترین بەرهەمی هونەرمەند عەدنان کەریم دەکات و نووسیوێتی " دوو شەپۆل بەیەک بگەن، تاڤگەیەکی جوان دروست ئەبێت، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێی ئازیزم مامۆستا عەدنان سەرقاڵبووین بۆ دروستکردنی بەرهەمێکی نوێ"

بەرهەمەکە لە شعری ئەحمەد محەمەد خۆیەتی و لە ئاواز و وتنی عەدنان کەریمە.

هونەرمەند و شاعیر، ئەحمەد محەمەد، ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایك بووە، یەکێكە لە شاعیرە ناودارەکان کە چەندین شیعری نووسیوە و بڵاویکردووەتەوە و خاوەنی دیوان و نامیلکەی شیعرییە، بەشێك لە بەرهەمەکانی لە لایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی.

عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە کەرکوک لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلیمانی گۆرانی دەسماڵێی وتووە، لەو کاتەوە درێژەی بەکارە هونەرییەکانی داوە.

A.A