لاڤین نوری گۆرانییەکی عەلی مەردان نوێ دەکاتەوە

PM:09:51:29/02/2024

3676 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژی لاو لاڤین نوری بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر گۆرانی "شەو و رۆژ"ـی هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی مەردان دەڵێتەوە و دەیکات بە ڤیدیۆ کلیپ.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی دوو، هەڵکەوت زاهیر ئامادەکاری بەرهەمەکە رایگەیاند "ئەم بەرهەمەی مامۆستا عەلی مەردان لەلایەن لاڤین نورییەوە وتراوەتەوە کە ئەمە سێهەم بەرهەمی بڵاوکراوەی خانمە گۆرانیبێژەکەیە".

هەروەها وتیشی "لە ئامادەکاری من و سەرکان تەنکە و بەشیر ئازاد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە".

لاڤین نوری خەڵکی شاری کەرکوکە و هونەرمەندێکی گەنج و تازە دەرکەوتووە، خاوەنی سێ بەرهەمی تۆمارکراوە تا ئێستا کە هەڵکەوت زاهیر ئاوازەکانی بۆ بەرهەم هێناوە.