لە ستۆری هەژماری فەرمی
خۆی لە ئینستاگرام سەنا بەرزنجی ڤیدیۆی خۆی و باوکی بڵاوکردووەتەوە کاتێك بەیەکەوە
گۆرانییەك دەڵێنەوە.
سەنا کە لەگەڵ باوکیدا
گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو "حەمە جەزا"ی وتووەتەوە، گۆرانییەکەیان پێشکەشکردووە
بە رۆحی ئەو هونەرمەندە.
هەروەها لە ستۆری دواتردا
نوسیویەتی، "منداڵ بووم بەیانیان باوکم بە گۆرانییە کوردیە خۆشەکان لە خەو هەڵی
دەستاندم، بۆیە سەنا رۆحێکی پڕ لە رەسەنایەتی هەیە، ئێستا من بەیانیان باوکم بە گۆرانییەکانم
بەخەبەر دەکەم".
سەنا لەدایکبوی ساڵی
٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی
پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی "راز"
بڵاوکردەوە، دوایین بەرهەمی بەناوی "یەڵدا" بوو کە لە هەفتەیەکدا لە یوتیوب
زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبوو.