بۆچی بەشێک لە پیاوان لە دوای ھاوسەرگیریی لەگەڵ ژنەکانیاندا دەگۆڕێن؟

PM:02:11:23/09/2021

20836 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکارێکی دەروونیی ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێکی پیاوان لە دوای ھاوسەرگریی دەگۆڕێن، ھۆکارەکەی بۆ زیادبوونی بەرپرسیارێتی و فشارەکان و پرسیاری بەردەوامی ھاوسەرەکەیەوە روودەدات.
دینا جەمال ڕاوێژکاری تەندروستیی دەروونیی لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی " البیە والھانم"دا کە مەمدوح شناوی ڕاگەیەندکار پێشکەشی دەکات و لە کەناڵی سەدا بەلەد پەخشدەکرێت رایگەیاندووە، پێشبینی و تێڕوانینەکان بۆ ھاوسەرگیریی خواست و خولیاکان دەکوژێت، جەختی لەوە کردووەتەوە ئەو کێشە گەورانەی ڕووبەڕووی زۆربەی ھاوسەران دەبنەوە بریتین لە "گۆڕانکاریی لە پێداویستی و خواستەکان، لە دوای ھاوسەرگیریی ئیشکردن بۆ بەدیھێنانیان قورس دەبێت".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پیاو دەیەوێت کەسێکی خۆراگر و بەھێز بێت و کۆنترۆڵی بارودۆخی خێزانی بکات، لە کاتێکدا ژنان دەیانەوێت مێردەکانیان زیاتر گرنگیان پێبدەن، لەگەڵ جێبەجێنەکردنی ھەندێک لە دابونەریتەکان کە ژنان پێیان وایە نادروستە، ھەندێک لە پیاوانیش پابەندن بە بەشێک لەو نەریتانە.
ئەو ڕاوێژکارە ئاماژەی بەوەکردووە، بە شێوەیەکی گشتیی ھەموو ژن و مێردێک پێویستە ئاگاداریی خواستەکانیان بن و زیادەڕەوی لە بەدیھاتنیان نەکەن و پارێزگاریی لە ژیانی ھاوسەرییان بکەن، سەبارەت بە بابەتی گرنگیدانی پیاوان بە ژنەکانیان وتوویەتی "بە دڵنیاییەوە پیاو لە دوای ھاوسەرگیریی بەجۆرێک ژنەکەی دەبینێت کە گرنگی پێنادات، تەنانەت گرنگی بە خۆشی نادات".
ئ.ل