کۆمپانیایەکی گەشتیاری ویستیان گەشت بەناو کاتدا بکەن بەڵام نەیانتوانی

PM:06:58:02/01/2024

1060 جار خوێندراوەتەوە

سەرنشینانی گەشتێکی هێڵی ئاسمانی یونایتد کە بە هیوای ئەوەی گەشت بکەن بۆ ساڵی رابردوو، وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی پێ کردبوو "گەشتی کات" ئەنجامبدەن، بەڵام گەشتەکە دواکەوت.

بەپێی بابەتێکی "سی ئێن ئێن" گەشتی UA200 لە سەرەتادا بڕیار بوو لە کاتژمێر ٧:٣٥ی بەیانی لە١ی ١ی ٢٠٢٤ لە گوامەوە بەڕێبکەوێت و لە٣١ی کانوونی دووەمی٢٠٢٣ کاتژمێر٦:٥٠ی ئێوارە لە شاری هۆنۆلولوی هاوایی بنیشێتەوە بۆ ئەوەی سەرنشینەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی رابردوو.

هێڵی ئاسمانی یونایتد لە سەرەتای ئەو هەفتەیەدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیبووی: "تەنها جارێک دەژیت، بەڵام دەتوانیت دووجار ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ بگێڕیت".

لە پۆستێکی جیادا لە ئینستاگرام سەبارەت بە گەشتی UA200، کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە، کە ئەمە "گەشتکردنی راستەقینەیە بە کاتدا."

چوون بۆ ئەو ناوچانەی کە سەری ساڵەکەیان دوادەکەوێت بەبەراورد بە ناوچەیەکی تر کارێکی نوێ نییە، ساڵانە کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکان کۆمەڵێک گەشتی ئاسمانی دەرفەتی دووبارە ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵ دەبەخشن بە سەرنشینەکان.

بەڵام ئەم گەشتە لە کاتی گونجاودا نەگەیشت و دواکەوت، بەو پێیەی کاتژمێر ١:٤٩ خولەکی پاشنیوەڕۆی ١/١ لە گوامەوە بەڕێکەوت و کاتژمێر ١٢:٣٤ خولەکی بەیانی ١/١ گەیشتە هاوایی.

زۆرێک لە سەرنشینەکان لەسەر پلاتفۆرمی "X” بێزاری خۆیان دەربڕی و زۆربەیان بەنیازی ئەوەن سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیا گەشتیارییە تۆمار بکەن.

کەسێک کۆمێنتێکی بۆ پۆستی کۆمپانیاکە کردووە و دەڵێت "ئەم گەشتە زۆر تایبەت بوو بۆ من، بەڵام دواتر ئاگادارییەکم وەرگرت سەبارەت بە دواکەوتنەکە و بڕیار نەبوو ١/١ بێینە هاواییەوە."

چەند گەشتێکی تر لە کاتی خۆیدا توانیان ئەو کارە بکەن، وەک گەشتی هێڵی ئاسمانی کاتای پاسیفیک CX872 کە دوای کاتژمێر ١ی نیوەشەو لە ١ی ١ لە هۆنگ کۆنگەوە بەڕێکەوت و کاتژمێر ٨:٢٢ی ئێوارەی ٣١ی کانوونی دووەم گەیشتە سانفرانسیسکۆ.

H.Y