لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ئەم بورجانە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن

PM:05:19:19/12/2023

88812 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینی فەلەکناسەکان ساڵی ٢٠٢٤ قۆناغێکی نایاب و تایبەت دەبێت بۆ لەدایکبووانی چەند بورجێک.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " dailyom" دا باس لە دیارترین ئەو بورجانە دەکات کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبیتە ساڵی سەرکەوتنیان، ئەوانیش بریتین لە:

١. بورجی کاور: پێشبینییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ ئاماژە بەوە دەکەن لە بابەتە داراییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت.

٢، بورجی گا: ساڵی نوێ بۆ لەدایکبووانی ئەم بورجانە دەبێتە قۆناغی نایاب و پڕ لە سەرکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی ژیانیاندا.

٣. بورجی دووانە: لە دایکبووانی ئەم بورجە باری دارایییان باش دەبێت و سەرچاوەی نوێی داهاتیان دەست دەکەوێت.

٤. بورجی قرژاڵ: بەپێی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ دا خەونە گەورەکانت دەبنە راستی و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت.

٥. بورجی شێر: لە مانگەکانی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ گەشتی دوور و درێژ ئەنجام دەدەیت و چێژ لە سەرکەوتنەکانت وەردەگریت.

٦. بورجی فەریک: لە ژیانی تایبەتی خۆدا سەرکەوتوو دەبیت لە ساڵی نوێدا دەرفەتت دەبێت هاوبەشی ژیانت بناسیت.

٧. بورجی تەرازوو: لە ساڵی نوێدا هەموو کارە وەستاوەکان بە ئاسانی تەواو دەکەیت و ئاواتەکانت دێتەدی بەهۆی باشی باری داراییتەوە.
A.A