شێوازی ئامادەکردنی برنج لەگەڵ کولەکە و پەنیر

AM:10:30:28/11/2023

1036 جار خوێندراوەتەوە

برنج لەگەڵ کولەکە و پەنیر بەتامترین ژەمە، لە فڕندا ئامادەی بکە بە جۆرەها سەوزە و پەنیر.

پێداویستییەکان:

دوو کولەکە.

نیو کوپ برنج.

پیاز.

پێنج کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.

نیو کوپ شیر.

دوو کوپ و نیو پەنیری رەندەکراو.

خوێ.

بیبەری رەش.

دوو دەنک سیری وردکراو.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

فڕنەکە گەرم بکە بۆ پلەی گەرمی ٣٢٥ پلەی سەدی، پاشان سینی فڕنەکە بە کەمێک کەرە یان رۆن چەور بکە.

کولەکەکە بشۆرەوە، لەناو قاپێکی گەورەدا رەندەی بکە.

لەناو تاوەیەکی گەورەدا لەسەر ئاگرێکی مامناوەند سێ کەوچکی چێشت رۆن گەرم بکە و پیاز و سیرەکە بکوڵێنە تا رەنگی قاوەیی دەبێت.

برنجەکەی تێبکە و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکی ​​بدە، خوێ و بیبەرە رەشەکەی تێبکە.

تێکەڵەی برنجەکە بکەرە ناو کولەکەکە لەگەڵ نیو کوپ شیر و دوو کوپ پەنیر، پاشان بەهاراتەکان بەپێی ئارەزووی خۆت تێی بکە و تێکی ​​بدە تا پێکهاتەکان تێکەڵ دەبن.

تێکەڵەکە بکەرە ناو سینی فڕنەکە، بە وەرەقەی ئەلەمنیۆم بە توندی دایبپۆشە و بیبرژێنە بۆ ماوەی نزیکەی ٥٠ خولەک تا برنجەکە دەکوڵێت، دواتر وەرەقەی ئەلەمنیۆمەکەی لێبکەرەوە و پەنیر و زەیتی زەیتونەکەی کە دەمێنێتەوە بیخەرە سەری، بە گەرمی پێشکەشی بکە.

S.A