گرنگییەکانی خواردنی پەنیر

PM:02:08:16/11/2023

948 جار خوێندراوەتەوە

په‌نیر خواردنێكی خۆش و بەتامە بە تایبەتی بەیانیان، زیادکردنی پەنیر بۆ خۆراکەکەت یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی غودەی دەرەقی، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددەی سیلینیۆم.

ماڵپەڕی " الیوم السابع " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنی پەنیر کردووە بۆ جەستە، بریتین لە:

١. ماده‌ی پڕۆتینی تێدایه‌ ١٠٠ گرام په‌نیر به‌رامبه‌ر ٣٠٠ گرام گۆشته‌.

٢. هه‌رس كردنی په‌نیر له‌ گۆشت ئاسان تره‌.

٣. ڤیتامینA ی تێدایه‌ جێگه‌ی هێلكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

٤. بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی پێست به‌كاردێت.

٥. ڤیتامین B و D و B2ی تێدایه‌، كه‌ قژ به‌هێز ده‌كات و نا‌هێڵێت هه‌ڵبوه‌رێت.

٦. ڤیتامینB12 ی تێدایه‌ كه‌ ٣٠٠–٤٠٠ گرام له‌ په‌نیر رۆژانه‌ به‌سه‌ بۆ جەستە.

٧. ڤیتامین B6 ی تێدایه‌ كه‌ زۆر باشه‌ بۆ پاراستنی ره‌نگی قژ.

٨. كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ له‌ناو بردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.

١٠.بۆ ئەو کەسانەی قۆڵۆنیان هەیە پێویستە زۆر بەکەمی بیخۆن بەتایبەت ئەگەر دوای نان کەمێکی لێ بخورێت یارمەتی هەرس کردنی خۆراک دەدات.

S.A