لە هەوڵە بەردەوامەکانماندا بۆ ژیانێکی تەندروست و هاوسەنگ،
خەوتن یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە کاریگەری زۆری لەسەر کوالیتی ژیانمان هەیە.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "لوبنان٢٤"، دکتۆر مۆلی
هێمبری، پسپۆڕی خۆراکی ئەمریکی، ئامۆژگارییەکی بەنرخمان پێشکەش دەکات سەبارەت بە
باشترکردنی کوالیتی خەو بە خواردنی حەوت خۆراکی تایبەت، خەوی باش بۆ تەندروستی گشتی
پێویستە، ئەم خواردنانەش هەنگاوێکی ئەرێنین بۆ باشترکردنی قووڵی و سەقامگیری خەو،
با پێداچوونەوە بەم خۆراکانە و سوودەکانیان بکەین لە یارمەتیدانمان بۆ چێژوەرگرتن
لە شەوانی خۆش و خەوی ئارام:
١. گێلاسی ترش: میلاتۆنین، هۆڕمۆنی سەرەکی خەوی
تێدایە، هەروەها خواردنەوەی شەربەتەکەی یارمەتی درێژکردنەوەی خەو دەدات و کێشەی خەبەربوونەوە
لە نیوەی شەودا چارەسەر دەکات.
٢. کیوی: دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراکی، کرداری
هەرس باشتر دەکات و یارمەتی خەوێکی باش دەدات کاتێک رۆژانە دەخورێت.
٣. گۆشتی قاز: ترشی ئەمینی تریپتۆفانی تێدایە
کە کاریگەری لەسەر سووڕی خەو و بەئاگابوونەوە هەیە.
٤. سەلەمون: دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ، سوودی
هەیە بۆ تەندروستی دڵ و یارمەتیدەرە بۆ باشتر خەوتن.
٥. ماست: پرۆتینی ئەلفا-لاکتالبومینی تێدایە
کە یارمەتیت دەدات بە ئاسانی لە خەو هەڵبستیت، هەروەها کالیسیۆمی ناو بەرهەمە شیرەمەنیەکان
یارمەتی خەوتنت دەدات.
٦. تۆوی قووتە: مەگنیسیۆمی تێدایە کە سوودی بۆ
کۆئەندامی دەمار هەیە، هەروەها ئاستی نزمیشی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماوەی خەوتن.
٧. تەماتە: جگە لە میلاتۆنین، ماددەی لایکۆپینی
تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ماوەی خەوتن، واباشە دوو کاتژمێر پێش خەوتن
بخورێت بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێوە بەدەست بهێنرێت.
H.Y