فستق کالۆری بەرزە بەڵام لەگەڵ ئەوەدا دەبێت لە سیستمی خۆراکدا هەبێت،
تەندروستی دڵ و دەمارەکان باشتر دەکات.
ماڵپەڕی "الطبي " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودەکانی خواردنی چەند دەنکێک فستق کردووە، کە گرنگترین
پێکهاتە تێیدا بریتییە لە ڤیتامین B7 کە هانی سوتاندنی چەورییەکان
دەدات.
هەروەها کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات، چونکە کاتێک پڕۆتین لە جەستەدا کەم بێت
کێشەکانی قژ و پێست و نیشانەکانی خەمۆکی دەردەکەون.
فستق بڕێکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە یارمەتی رێکخستنی لێدانی
دڵ دەدات، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە خواردنی فستق وەربگریت دەبێت رۆژانە ١٥ دەنک بخورێت.
S.A