خانمە هونەرمەندێک واز لە هونەر دەهێنێت و دەبێتە باڵاپۆش

PM:05:28:16/07/2021

30652 جار خوێندراوەتەوە

کەسێکی نزیک لە خانمە هونەرمەندی میسری "حلا شیحە" ئاشکرایکرد کە ئەو هونەرمەندە بڕیاریداوە واز لە ئەکتەری بهێنێت و ببێتە باڵاپۆش.

بەپێی هەواڵێکی مالپەڕی "فوشیا"، سەرچاوەیەکی نزیک لە حلا شیحە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو هونەرمەندە ماوەیەکە بیر لەو بڕیارە دەکاتەوە، بە تایبەتی لەدوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ "معز مسعود" بانگخوازێکی ئیسلامیدا کردوە، چەند رۆژێکە گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە بە تەواوی واز لە کاری ئەکتەری بهێنێت و سەرپۆش لەسەر بکات."

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم بڕیارەی حلا شیحە تەنها لەلایەن خۆیەوە دراوە و هیچ پەیوەندی بە کەسی ترەوە نیە و هەست بە پەشیمانی دەکات کە دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ کاری هونەری و ئەوەی کردویەتی بە هەڵەیەکی دەزانێت و لە ئەنجامی بارودۆخێکی دەروونی ناخۆشدا بووە کە پەیوەندی بە هاوسەری پێشوویەوە هەبووە.