شێوازی ئامادەکردنی سەروپێ

AM:10:05:05/11/2023

1856 جار خوێندراوەتەوە

سەروپێ یەکێکە لەو خواردنانەی زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، شێوازی ئامادەکردنی جیاوازی هەیە، زیاتر لە کەشی سارددا ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکان:

ورگ، قاچ و زمانی بەرخ.

نیو کیلۆ قیمە.

دوو کوپ برنجی خڕ.

زەیت.

دوو کەوچکی چێشت زیرە، زەردەچەوە، ئاڵەتی رەش و بەهاراتی سەروپێ.

چەند دەنکێک مێخەک.

خوێ بەپێی پێویست.

زەیت.

ئاو.

بادەم.

گوێز.

کشمیش.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

سەروپێکە بەباشی پاککرابێت و بیشۆرەوە، قاچ و زمانەکەی بە لەتکراوی بخەرە ناو بووخارێکەوە، بەهارات، خوێ و ئاوی گەرمی تێبکە، لەسەر ئاگرێکی بەهێز دایبنێ، دوای پێنج خولەک ئاگرەکە کەمبکرێتەوە.

ورگەکان پارچە پارچە بکە و بە دەزوو لاکانی بدوورەرەوە جگە لە لایەکی کە برنجەکەی تێبکەیت.

قیمەکە لە تاوەیەکدا سووربکەرەوە، کەمێک زەیتی تێبکە.

خوێ، گوێز، بادەم و کشمیشەکەی تێکەڵ بکە و پێکەوە سووریان بکەرەوە.

برنجەکە بشۆرەوە، زیرە، ئاڵەتی رەش، زەردەچەوە، خوێ و مێخەکەکەی تێبکە و تێکی بدە. قیمە سوورکراوەکەی تێکەڵ بکە.

برنجەکە بە کەوچک بکەرە گیپەکانەوە، نیوەی گیپەکە برنجی تێبکە بۆئەوەی برنجەکەی ناوی رەق دەرنەچێت.

قاچ و زمانەکان لەناو بوخارەکە دەربهێنە و بیکە مەنجەڵێکەوە و گیپەکانی تێبکە.

بیخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند هەتا دەکوڵێت، پێشکەشی بکە.

S.A