فەلەکناس و پسپۆڕی بورجەکان و راگەیاندکار
ماگی فەرەح لە کۆتا دەرکەوتنیدا لە بەرنامەی "عالمکشوف" لەڕێگەی OTVیەوە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ باسکردووە.
بەگوێرەی وتەی ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەکراوە،
لەدایكبووەکانی بورجەکانی: بورجی گا، بورجی قرژاڵ، بورجی نەهەنگ و گیسك بە
بەختترین دەبن لە ساڵی ٢٠٢٢دا، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤".
ماگی فەرەح بۆ ساڵی ٢٠٢١یش ئاماژەی
بەوەکردبوو کە بورجەکانی تەرازوو و دووانە و کاوڕ و کەوان بەختێکی باشیان دەبێت،
بەڵام ئەو بورجانەی کە گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردا دێت و بەرەو باشتر دەچن ئەوانە
بورجەکانی قرژاڵ و نەهەنگ و فەریك و گیسکن.
سەبارەت بە بورجەکانی دووپشك و گا و شێر
رووبەڕووی هەندێك قورسایی دەبنەوە.
بورجی سەتڵیش بە تونێلێکی تاریکیدا دەڕوات تا
دەگات بە کۆتاییەکی رووناك وێڕای ئەوەی چەندین گۆڕانکاری و قورسایی لە ژیانیاندا
روودەدات.