بۆنخۆشی ماڵ راستەوخۆ کاریگەری له سەر باری دەروونی ئەندامانی ماڵەکه هەیه، هەرچەندە بۆنەکه خۆشتر بێت کەشوهەوای ناو ماڵەکه تازەتر دەبێت.
ماڵپەڕی "WIXSANA"
لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی کردووە بۆ بۆنخۆشکردنی ناو
ماڵ، ئەوانیش:
١.قاوەی فرێش: سەلمێنراوە کە قاوە کاریگەرە لە بۆنکردن و لابردنی هەموو بۆنێکی
ناخۆش، جا لە ئەنجامی چێشتلێنان بێت یان جگەرەکێشان، دەتوانرێت بە دانانی دەفری
بچووک لە ژوورەکاندا بەکاربهێنرێت.
٢. توێکڵی لیمۆ: بە گشتی یەکێکە لە رێگە کاریگەرەکان بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆش لە
ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، بەکاردێت بە دانانی لەسەر ئاگرێکی کەم لەگەڵ ئاو و بۆنێکی
تازەگەری لە دەوروبەری دەردەچێت.
٣. زەیتی سروشتی: وەک گیراوەیەکی سروشتی بۆ بۆنی ناخۆش بەکاردەهێنرێت، دیارترینیان،
زەیتی دارچین، زەیتی لاڤێندەر، ڤانێلا و زەیتی یاسەمین، بە زیادکردنی چەند دڵۆپێک
بۆ رشێنەری ئاو.
٤.دانانی رووەکی ناوماڵ: یەکێکە لە رێگە کاریگەرەکانی بۆنکردنی ماڵ، بە دانانی گوڵ و
رووەک لەسەر باڵکۆن و ژووری کراوە یارمەتیت دەدات بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆش لە ماڵەوە،
لە هەمان کاتدا جوانکاری و تازەگەری زیاد دەکات.
S.A