شێوازی دروستکردنی بریانی

AM:09:06:25/10/2023

7344 جار خوێندراوەتەوە

بریانی یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییە بەتامەکان و بەچەندین شێوە و بە چەندین کەرەستەی جیاواز دەتوانین دروستی بکەین.

پێداویستییەکان:

برنج بەپێی پێویست.

سنگی مریشک بەپێی پێویست.

پەتاتە .

بادەم.

زەیت.

گێزەر .

مەعکەرۆنی.

کشمیش.

بەهاراتی بریانی.

خوێ.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

تاوەیەک ئامادە بکە و زەیتی تێبکە، پاشان سنگی مریشک، مەعکەرۆنی، کشمیش، پەتاتە، بادەم و گێزەرەکە سوربکەرەوە لەسەر ئاگرێکی کەم، بەهاراتی بریانییەکەی پێوە بکە لەگەڵ خوێ.

مەنجەڵی برنجەکە ئامادە بکە و زەیتەکەی تێبکە، دواتر ئاو بەپێی بڕی برنجەکە و لەگەڵ بەهاراتی بریانی و خوێ و هەر پێکهاتەیەکی دیکە کە پێت خۆشە تێی بکە.

پاشان برنجەکەی تێبکە و کە ئاوەکەی هەڵچنی سەری بنێرەوە، دوای ٢٠ خولەک پێکهاتەکانی بکە بەسەردا و دووبارە سەری بنێرەوە و لەدوای ١٠ خولەک پێشکەشی بکە.

S.A