هەموو کەسێک ئارەزووی رێکی و باریکی کەمەری دەکات، بیرت لەوە کردووەتەوە جگە
لە لەبەرکردنی کۆرسێ، نهێنی کەمەر باریکی ئەستێرەکانی سینەما لە ساڵانی پەنجا و شەستەکانیشدا
چییە؟
ماڵپەڕی "الغد" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە خواردنی پەتاتەی
کوڵاو کردووە، کە سوودی هەیە لە باریک بوونەوەی کەمەردا، بەهۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڤیتامین،
ریشاڵ و كانزاكان به‌تایبه‌ت پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، ڤیتامین بی و سی، كالۆری و چه‌وریی
كه‌مه، ھه‌ستی تێربوون ده‌دات، بۆیه به كوڵاوی خۆراكێكی گونجاوه بۆ رێجیمكردن.
په‌تاته‌ی كوڵاو به‌بێ خوێ و رۆن، كێشی جەستە داده‌به‌زێنێت، چه‌وریی ناوچه‌ی
كه‌مه‌ر ناهێڵێت و باریكی ده‌كات، ھیچ زیانێكیشی نییه، چه‌ندان ماده‌ی سوودبه‌خش
له ناو په‌تاته‌ی كوڵاودا هه‌یه كه چه‌وری ده‌توێنێته‌وه.
په‌تاته جۆریكه له‌و رووه‌كانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین B6 كه‌مێشك
و ده‌مار به‌ھێز ده‌كات، گرنگه بۆ كاركردنی كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌ھۆی توانای له
دروستكردنی به‌سته‌ره ده‌مارییه‌كانی مێشك و ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین كه كه‌می ئه‌م ھۆرمۆنه
ھه‌ستی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كات.
S.A