کولیچەی خورما یەکێکە
لە شیرینییە بەتامەکان، کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات،ئامادەکردنی ئاسانە و لە زۆر بۆنەدا دەتوانرێت ئامادەبکرێت.
کەرەستەکانی:
نیو کیلۆ ئارد
کوپێک زەیت
سێ چارەکی کوپێک شیر
سێ کەوچک شەکر
سێ کەوچک کونجی
دوو کەوچک دارچینی
٤٠٠ گرام خورما
ئامادەکردنەکەی:
ئارد و
زەیتەکە بخەرە ناو قاپێکی گەورەوە، بە
دەستەکانت بیشێلە تا پێکهاتەکان بە تەواوی یەکدەگرن.
شەکر، دارچینی، شیرەکە تێکەڵ
بە پێکهاتەکانی تر بکە.
لە قاپێکی تردا کونجی و خورماکە
تێکەڵ بکە پاشان بە باشی بیکوڵێنە تا پێکهاتەکان تێکەڵ دەبن.
هەویرەکە بەو
شێوازەی ئارەزووی دەکەیت دایبنێ و خورماکەی بکە سەر دواتر بە شێوەیەکی یەکسان
بیبڕە.
بیکە ناو فڕنێکلە پلەی گەرمی ١٨٠ پلە تا بە
تەواوەتی دەبرژێت، لە کۆتایدا لەگەڵ خواردنەوەیەک پێشکەشی بکە.
A.A