هەموو کەسێک رۆتینی
تایبەت بە گرنگیدان بە پێستی هەیە، زۆرجار لەبیرمان دەچێت سەرنجمان لەسەر ئەو شتە
بچووکانە بێت کە کاریگەری لەسەر پێستمان هەیە، رەنگە پێت سەیر بێت كە گۆڕینی بەرگی
سەرین بەشێك بێت لە رۆتینی گرنگیدان بە پێست.
پسپۆڕانی چاودێری
پێست لە ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەیان بە چەند هۆکارێک کردووە کە پێویستە
بەرگی سەرینەکەت بگۆڕیت، ئەوانیش:
١. کەڵەکەبوونی
پیسی و چەوری: کاتێک سەرت لەسەر سەرینەکەت دادەنێیت ئەم ماددانە دەتوانن لە پێستەوە
بگوازرێنەوە بۆ قوماشەکە و دەبنە هۆی زاوزێی بەکتریا، ئەمەش دەتوانێت کونیلەکانت
دابخات و ببێتە هۆی زیپکە.
٢. رێگریکردن لە
خورانی پێست و هەستیاری: ئەم برینە وردبینانە دەبنە هۆی خورانی پێست و دەبێتە هۆی
دروستبوونی هەستیاری، سەرینەکەت بگۆڕە و بە ئاوی گەرم بیشۆ، ئەمەش ژینگەیەکی پاکتر
بۆ خەوتن دروست دەکات.
٣. پێست بە شێداری
دەهێڵێتەوە: کوالیتی سەرین کاریگەری لەسەر ئاستی شێداری پێست دەبێت، ئەو سەرینانەی
لە ئاوریشم یاخود سەتەن دروستکراون، یارمەتیدەرە بۆمانەوەی شێی زیاتر.
S.A