تایبەتمەندییەکانی لە دایکبووانی بورجی کاوڕ

PM:07:39:24/09/2023

25204 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس گرنگی بە زانینی بورجەکانیان دەدەن و دەیانەوێت تایبەتمەندییەکانیان بزانن، زۆرێک لە نهێنییەکانی مرۆڤ و گەردوون ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕی "العین" لە بابەتێکدا تایبەتمەندییەکانی بورجی کاوڕی بڵاوکردووەتەوە، بەمشێوەیەن:

لە دایکبووی بورجی کاوڕ لە ٢١ی ئازارەوە تا ١٩ی نیسان دەستپێدەکات، ئەوانەی سەر بەو بورجەن زۆرجار بە بوێری و هیوای زۆر دەناسرێنەوە، هەمیشە بە جۆش و خرۆشەوە دەست بە کارکردن دەکەن بەڵام زوو بێزار دەبن، خۆیان لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێن و لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا بە خۆپەرست دادەنرێن.

مامەڵەی هێمنانە لەگەڵ هەمووان دەکەن لە هەموو کاتێکدا، تەنانەت کاتێک لە خراپترین بارودۆخی ژیاندان، باشترین پاڵپشت و توانایان هەیە، دەتوانن بەرپرسیارێتی گەورە هەڵبگرن.

گرنگی بە زیانەکان نادەن و تەنها سەرنجیان لەسەر بەردەوامبوونە لە کارکردن، وزەی ئەرێنیش نهێنی سەرکەوتنیانە.

S.A