کاتێک لەخەوهەڵدەستیت هەشت شت مەکە

AM:08:52:15/09/2021

5024 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی دەروونیی هۆشداریی دەدەن بە خەڵک، بۆ ئەوەی لەرووی دەروونیەوە ئارام بن و تووشی دڵەڕاوکێ نەبن، هەربۆیە گرنگە لە کاتی لەخەو هەستاندا نابێت کۆمەڵێک کار بکەیت کە زیان بە جەستە و وزەت دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی سیحەتی لەو بارەیەو ە ئاماژەی بە هەشت شت کردووە نابێت لەکاتی لەخەو هەستان نابێت بیان کەیت:

یەکەم: کاتێک زەنگی کاتژمێرەکە لێدەدات، مەخەوەرەوە، خۆت دوامەخە، چونکە هێندەی تر بێتاقەت و ماندوودەبیت.

دووەم: خێرا سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەکە.

سێیەم: راستەوخۆ قاوە مەخۆرەوە، چونکە ئاستی هۆڕمۆنی "کورتیزون" بەرزدەکاتەوە، باشترە لەدوای کاتژمێر ١٠ی بەیانیەوە بێت.

چوارەم: خێرا جێگەکەت رێک مەکەرەوە، کەمێک بەجێیبهێڵە، دواتر بگەڕێرەوە، بۆ ئەوەی ئارەقی جەستەت بە پێخەفەکەتەوە وشك بێتەوە یان میکرۆب کۆنەکاتەوە.

پێنجەم: راستەوخۆ مەچۆ بۆ سەیرکردنی تەلەفیزۆن، چونکە هەواڵ ئاستی هۆڕمۆنی "کۆرتیزون" بەرزدەکاتەوە، تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.

شەشەم: پەردەی پەنجەرەکان لابدە، تا رووناکی بێتەژوورەوە، بۆ ئەوەی کاتی بایەلۆژی جەستەت رێکبێتەوە و هۆڕمۆنەکان بە سروشتی خۆیان کاربکەن.

حەوتەم: مێشک بەدووربگرە لە کارەکانی ئەو رۆژەت، کاتێک لە خەو هەڵدەستیت خۆت سەرقاڵ بکە بە چالاکیەکانی ئەوکاتەوە وەک ددان شتن و نان خواردن.

هەشتەم: وازبهێنە لە خوێندنەوەی نامە و خۆ سەرقاڵکردن بە ئیمەیڵەکانتەوە.

ئ.ل