هۆکارەکانی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی کێش له‌ پایزدا

PM:11:08:23/09/2023

1552 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی وەرزی پایز لە نێوان هەردوو وەرزی هاوین و زستاندایە، چەند گۆڕانکارییەک لە رۆتین و شێوازی ژیان پەیدا دەبێت.

لەبڵاوکراوەیەکیدا دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی ئاماژە بە پێنج هۆکاری گرنگ دەکات، کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لە وەرزی پایزدا، کە بەمشێوەیەن:

۱. وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌: سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی وەک ڕۆیشتن به‌پێ و مەلە کردن و پایسکیلسواری.

۲. تووشبوون بە خه‌مۆکی وه‌رزی پایز: کۆمەڵێک کەس لە پایزدا تووشی دڵتەنگی و زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی دەبن، ئه‌مه‌ش وا لە هه‌ندێک که‌س‌ دەکات زیاتر په‌نا بۆ خواردنی شیرینی ببەن وەک نەستەله و ئیشی هەویر.

۳. تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان: بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان ، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە رێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە و کۆنتڕۆڵ کردنی جەستە .

٤. خواردنی بڕێکی زیاتر له‌ خۆراک: درێژی ماوەی دەبێتە هۆی زۆر خواردن، هەروەها هەستکردن بە سەرما رەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتیها، بە مەبەستی گەرم بوونەوەی جەستە.

٥. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو چونکه‌ له‌ که‌شی سارددا که‌متر هه‌ست به‌ تینوێتی ده‌که‌یت، لە هەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو.

M.B