گرنگترین سوودەکانی تۆوی کەتان

PM:01:53:23/08/2023

9884 جار خوێندراوەتەوە

تۆوی کەتان چەوری ئۆمێگا ٣ و ریشاڵ و پێکهاتەکانی تری ڕووەکی تێدایە، یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی کرداری هەرسکردن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە.

ماڵپەڕی "هێلس لاین"ی بەریتانی سوودەکانی تۆوی کەتانەی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

١.ڤیتامین و کانزاکان تۆوی کەتان سەرچاوەیەکی باشە بۆ چەندین ڤیتامین و کانزا .

٢. کێش دابەزاندن، تۆوی کەتان وەک بەشێک لە خۆراکی دابەزاندنی کێش سوودی لێوەردەگیرێت.

٣. تەندروستی دڵ ، تۆوی کەتان پارێزگاریی لە تەندروستیی دڵ دەکات، هۆکارەکەشی بۆ بوونی ئۆمیگا ٣ و ڕیشاڵ دەگەڕێتەوە.

٤. ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

٥. گرفتەکانی کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە.

٦.بۆ نەخۆشی شەکرە بەسوودە.

٧.بە چارەسەری دژە شێرپەنجە دادەنرێت .