ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌سه‌ر
سووده ته‌ندروستیه‌کانی، به یه‌کێک له باشترین خواردنه‌کان داده‌نرێت به تایبه‌ت
له ژه‌می به‌یانی و ئێواره.
پسپۆڕی بواری خۆراک دکتۆر کامەران ژاژڵەیی، لە بڵاوکراوەیەکدا باس لە
سوود و زیانەکانی خواردنی ماست دەکات بۆ جەستە، بەمشێوەیە:
ــ گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست:
١. سه‌رچاوه‌یه‌کی
باشه بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه.
٢. بڕێکی
باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین B و D ،له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌گنسێوم.
٣. ده‌وڵه‌مه‌نده
به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، بریتییه لە به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان بۆ جەستە، که
کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس رێک ده‌خات و پاش سکچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی بایۆتیکه‌کان.
٤. بۆ خۆپاراستن
له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
٥. که‌مکردنه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
٦. ماستی بێ چه‌وری
یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
٧. ماستی
بێ چه‌وری رێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ، هەروەها یارمه‌تی دابه‌زینی
کێش ده‌دات.
٨. به‌هێزکردنی
کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان
له ریخۆڵه‌دا.
٩. ماستی
بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هەستیاریان به شیر هه‌یه یان ئه‌و
که‌سانه‌ی نەخۆشی کۆڵۆنیان هه‌یه.
١٠. یارمه‌تی
رێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات.
١١. یارمه‌تی چاک
بوونه‌وه‌ی تێکچوون و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ده‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که
له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت.
ــ زیانه‌کانی ماست بۆ جەستە:
به شێوه‌یه‌کی گشتی ماست زیانی نیه بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا
نه‌بێت :
١. هەستیاری
به لاکتۆز، له کاتی نه‌بوونی ئه‌نزیمی لاکته‌یز نابێت ماست بخورێت.
٢. هەستیاری
به شیر، ده‌توانرێت لەم
حاڵەتەدا ماستی دروستکراو له شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت.
٣.ئه‌و
که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه باشتره ماستی ئاماده‌کراوی کارگه‌کان بخۆن
چونکه هه‌ندێک جۆری شه‌کری دروستکراوی تێ ده‌کرێت.