چ شتێک لەدایکبووانی هەر بورجێک دڵخۆش دەکات؟

PM:11:11:09/07/2023

30776 جار خوێندراوەتەوە

لەدایکبووی هەر بورجێک شتێک هەیە کە دڵخۆشی بکات و وای لێبکات دڵتەنگی لەبیر بکات، ئیتر کەسێک بێت یان شتێک بێت.
ئەو شتانەی لەدایکبووی بورجانەکان دڵخۆش دەکەن بریتین لە:
بورجی کاوڕ، رووبەرووبونەوەی ئاستەنگی و ئەنجامدانی سەرکێشی، بۆ لەدایکبووانی ئەم بورجە بەرەنگاربوونەوە و وازنەهێنان لەوەی دەیانەوێت دڵخۆشیان دەکات لە ژیاندا.

بورجی گا، گەشتکردن و بینینی شوێنی جیاواز بۆ ئارامبوونەوە، ئەگەر بتوانن دەیانەوێت هەموو ژیانیان لە گەشتکردن و سەردانی شوێنە جیاوازەکاندا بەسەر ببەن.

بورجی دووانە، دەیانەوێت هەمیشە لە پرۆسەی فێربووندا بن، واتە هەرگیز لە فێربوون ناوەستن و بەو کارە دڵخۆش دەبن.

بورجی قرژاڵ، لە کاتە خێزانیەکاندا زۆر دڵخۆش دەبن، بۆ لەدایکبووانی ئەم بورجە دڵخۆش بوون زۆر قورس نیە، تەنها ئەوەی لەگەڵ خێزان و هاوڕێ نزیکەکانیاندا بن دڵخۆشن.

بورجی شێر، کات بەسەربردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا، دەیانەوێت زۆرترین کات لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەیاندا بن، بەم کارە دڵخۆش دەبن و وەک خەمڕەوێنێک سەیری دەکەن.

بورجی فەریک، حەز دەکەن خولیای نوێ لە خۆیاندا بدۆزنەوە، تا زیاتر بەرەو پێشتر بڕۆن، ئەمەش وایان لێ دەکات خۆشبەخت بن.

بورجی تەرازوو، داهێنەر بوون دڵخۆشیان دەکات، زیاتر مەیلیان بەلای هونەردا دەڕوات و دەیانەوێت تیایدا داهێنەر بن، وەک وێنەکێشان یان بواری موزیک.

بورجی دووپشک، لەدایکبووانی ئەم بورجە دەیانەوێت هەمیشە راستگۆ و قسە لەڕوو بن، ئەمە وایان لێدەکات هەست بە دڵخۆشی بکەن.

بورجی کەوان، سەربەخۆییان کلیلی خۆشبەختی لەدایکبووانی ئەم بورجەیە، کاتێک دەکەونە ژێر یاسایەک یان بڕیارێکەوە هەست دەکەن هەموو جیهان لە دژیانە و پێی ناڕەحەت دەبن.

بورجی گیسک، دەیانەوێت خۆیان بخەنە ناو تەحەدایەکی گەورەوە، هەست دەکەن ئەگەر هەمیشە لە سەرکێشیدا بژین دڵخۆش دەبن و بەپێچەوانەوە هەست بە دڵتەنگی دەکەن.

بورجی سەتڵ، یارمەتیدانی کەسانی تر بنەمای سەرەکی دڵخۆشی بورجی سەتڵە، هەرچەندە خۆیان زۆربەی کات تەنیا دەمێننەوە، بەڵام دەیانەوێت ببنە یارمەتیدەر بۆ کەسانی دەوروبەر.

بورجی نەهەنگ، لەدایکبووانی ئەم بورجە دڵخۆش دەبن کاتێک خۆش دەویسترێن لەلایەن خەڵکیەوە، بەتایبەتی گرنگیپێدان لەلایەن خێزان و هاوڕێکانیانەوە زیاد دڵخۆشیان دەکات.