سوودەکانی خواردنی مریشکی برژاو

PM:03:01:20/03/2023

3064 جار خوێندراوەتەوە

مریشکی برژاو چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی جەستە و مێشك هەیە، هەروەها خواردنێکی باشە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن.

ماڵپەڕی "ویب طب" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سوودەکانی خواردنی مریشکی برژاو کردوە کە بریتین لەمانە:

- مەڵبەندێکی باشی ڤیتامین (B)یە کە تەندروستی مێشك و کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات.

- لەو بەرهەمە ئاژەڵییانەیە کە فۆسفۆر و سیلینیۆمیان تێدایە کە گرنگن بۆ تەندروستی مرۆڤ.

- بڕێکی باش پرۆتینی تێدایە کە ماسولکەکان بەهێز دەکات.

- لە گۆشتە سووکەکان لەسەر تەندروستی چونکە چەوریی کەمە و بەسوودە بۆ جگەر و جەستە بە گشتی.

- بڕێکی کەمتر کۆلیسترۆلی تێدایە بۆیە زیانی کەمترە.