ئازاری پشت و کەلەکە لە باوترین و بڵاوترین حاڵەتەکانە
لە نێوان خەڵکدا و زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن بەبێ ئەوەی بزانن هۆکارەکەی چیە.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا
ئاماژەی بە هۆکارەکانی دروستبوونی ئازار لە کەلەکە و پشتدا کردووە، کە بریتین لەمانە:
- هەوکردنی بڕبڕەی پشت و جومگەکان.
- تێكچوونی تەندروستی گورچیلەکان.
- گرژبوونی ماسولکەیی پشت یان لاوازبوونی
ماسولکەکان.
- نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە.
- نەخۆشییەکانی میزەڕۆ و میزڵدان.
- زیادبوونی کێش.