نەریمان بابان هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەم نزیکانە کۆنسێرتێك ساز دەکات.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاشکرای کردووە کە
بەم نزیکانە کۆنسێرتێك لە شاری سلێمانی لەژێر ناونیشانی "باز" ساز دەکات،
بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێنی کۆنسێرتەکەی ئاشکرا نەکردووە.
نەریمان بابان یهكێكه
له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی شارى سلێمانییە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی
مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، زیاترلە
٢٤ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، چەندین گۆرانی و کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بەخۆی هەیە و زۆربەیان
لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.