رۆمی هەرکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی بەناوی "گیانە نابێ"
بڵاوکردەوە.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆکلیپەدا رۆمی هەرکی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی
ئاماژەی بەوەکردوە، کارەکانی ئەم گۆرانییە لە ستۆدیۆی رەنگ و دەنگ کراوە، لە
ئاوازی کازم هەرکیە، رەیان شێلازی دەرهێنانی بۆکردوە.
رۆمی هەرکی هونەرمەندێکی
دیاری دەڤەری بادینانە و سەرەتا تەنها لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەکاندا بە وتنی گۆرانی
میللی دەرکەوت دواتر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر ستایلی نوێی گۆرانی کوردی و خاوەنی
چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.