کوبە دەتوانرێت
بەشێوە و پێکهاتەی جیاواز ئامادە بکرێت و بەگوێرەی کەلتوری ناوچەکان جیاوازی هەیە.
پێداویستیەکان:
یەک کیلۆ پەتاتە
نیو کوپ ئارد
دوو هێلکە
یەک کەوچکی گەورە
زەیتی زەیتون
یەک پیازی گەورە
250 گرام قیمەی گۆشت
¼ کوپ دۆشاوی تەماتە
دوو کەوچکی گەورە
کشمیش
دوو کوپ ئاردی
نان
½ کوپ زەیت بۆ سورکردنەوە
½ کوپ بادام
خوێ، بەهارات
چۆنێتی ئامادەکردنی:
پەتاتەکە بۆ
ماوەی 20-300 خولەک بکوڵێنە، پاشان لە ئاوی ساردا ساردی بکەرەوە و پاکی بکە، بەدەست
یان ئامێر بیشێلە.
زەیتی زەیتونەکە
بکەرە تاوەیەکەوە و پیازەکەی تێدا ئاڵ بکە، پاشان قیمە و دۆشاوی تەماتە و بادام و
کشمیش و پێکهاتەکانی ناواخنەکەی تێکەڵ بکە و سوری بکەرەوە، خوێی بەپێی پێویست پێوە
بکە لەگەڵ هەر بەهاراتێک ئارەزووی دەکەیت.
پەتاتەکە بهێنە
و ئاردی تێبکە و وردە وردە هەڵیبشێلە تا هەست دەکەیت تەواو هەویرەکەت خۆی گرتووە،
پاشان بەش بەش خڕی بکەرەوە و ناواخنەکەی تێبکە.
دواتر ئاردی
نانەکە هەڵپرژێنە بەسەر کوبەکاندا بەش بەش، پاشان بە فڵچە هێلکەکە بدە لە کوبەکانەوە
و بیخەرە ساردکەرەرەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک.
لەدوای ئەم هەنگاوانە
دەریبهێنە، سوری بکەرەوە وەک کوبەی ئاسایی، پێشکەشی بکە.
ر.ئ