جپسی پەتاتە یەکێکە لەو
خواردنانەی کە منداڵان زۆر ئارەزووی دەکەن و زۆرینەی کاتەکان داوای دەکەن، وێرای ئەوەی
چێژیان پێدەبەخشێت بەڵام چەندین زیانی هەیە کە دەبێت دایکان و باوکان لێی بە
ئاگابن.
لە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی
نەخۆشیەکانی منداڵان چەند هۆکارێكی خستووەتەڕوو کە وا لە دایکان و باوکان دەکات
جبسی پەتاتە نەدەن بە منداڵەکانیان، کە بریتین لەمانە:
۱. قەڵەوی و کێش زیادی: بڕێکی
زۆر چەوری و وزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ زیاد دەکات.
۲. بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی
تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی
گورچیلە و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
۳. بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری
خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
٤. هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی
ددانەکان .
٥. بڕێکی زۆر چەوری زەیتی
خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
٦. هۆکارێکە بۆ ئەوەی
منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات
و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆز و هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
۷. چالاکی مێشکی منداڵەکە
زیاد دەکات بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزارکەر لە سروشتی منداڵەکە.
۸. لە ئەنجامی پڕۆسەی دروست
کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک دروست دەبێت کە پێی دەوترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە
بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
۹. خواردنی جپسی پەتاتەی
زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە وشک بوونەوەی منداڵ.
۱۰. بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر
ژیانی کۆرپەکە درووست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.
جپسی پەتاتە یەکێکە لەو
خواردنانەی کە منداڵان زۆر ئارەزووی دەکەن و زۆرینەی کاتەکان داوای دەکەن، وێرای ئەوەی
چێژیان پێدەبەخشێت بەڵام چەندین زیانی هەیە کە دەبێت دایکان و باوکان لێی بە
ئاگابن.
لە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی
نەخۆشیەکانی منداڵان چەند هۆکارێكی خستووەتەڕوو کە وا لە دایکان و باوکان دەکات
جبسی پەتاتە نەدەن بە منداڵەکانیان، کە بریتین لەمانە:
۱. قەڵەوی و کێش
زیادی : بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو
دڵ زیاد دەکات.
۲. بڕێکی زۆر خوێی
سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری
لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.
۳. بڕێکی زۆر لە
چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە
نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.
٤. هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی
ددانەکان .
٥. بڕێکی زۆر چەوری زەیتی
خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
٦. هۆکارێکە بۆ ئەوەی
منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات
و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
۷. چالاکی مێشکی
منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزارکەر لە سرووشتی منداڵەکە.
۸. لە ئەنجامی پڕۆسەی
درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە
بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
۹. خواردنی جپسی
پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک
بوونەوەی منداڵ.
۱۰. بۆ ژنی سکپڕ مەترسی
لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست ئەکات و لەوانەیە
ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.