هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش عوسمان کەمێک پێش ئێستا نوێترین گۆرانی خۆی
بەشێوەی دەنگ لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
"عیشق" نوێترین کاری هونەریی ئارش عوسمانە، موزیک و هۆنراوە و
ئاوازی خۆیەتی و ئیمان تەیمور کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە، مۆشن گرافیکەکەی
لەلایەن ئاریان محەمەدەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.
ئارش سەبارەت بەم کارە نوێیەی نوسیوویەتی "کاتێک دڵ دەدوێت هیچ پێچ و
پەنایەک نازانێت، عیشق قسەی ناخی دڵمە بۆ ئێوە.. تۆ تەنیا دەردە سەریت عیشق".
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢
لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات
و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە.
ئ.ل