سەنا بەرزنجی خانمە
هونەرمەند نوێترین بەرهەمی هونەری بەناوی "هەرئەو کچەم" بڵاوکردەوە.
ئەم گۆرانییە لە تێکستی ژیار بەرزنجییە، کاری موزیکی لەلایەن مەتین پاسایاندەوە
بۆکراوە، لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەرییە.
ئەمەش دەبێت بە یەکەم
گۆرانیی کە دوای ساڵ و نیوێك لە بێدەنگی بڵاوی کردووەتەوە، کە یەکێکە لە تراکی ئەلبومە
نوێیەکەی.
لەبارەی ئەم تراکەشەوە
سەنا لە پێشووتردا وتوویەتی، "ئەم تراکە نەك تەنها بۆ من بەڵکو بۆ هەموو کچان
و ژنانی وڵاتەکەمە".
سەنا لەدایکبووی ساڵی
٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانیە فۆلکلۆریە کوردییەکان
دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی
"راز" بڵاوکردەوە، جگە لەوە چەندین بەرهەمی هونەریی تایبەت بەخۆی هەیە.