چوار سودی سەرسوڕهێنەری رەشکە

PM:08:59:29/01/2023

6324 جار خوێندراوەتەوە

رەشکە یەکێکە لەو ماددە خۆراکییانەی کە بواری بەکارهێنانی کەمە لە ژەمەکانی رۆژدا لەکاتێکدا چەندین سوودی گرنگیی هەیە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی رەشکە کراوە کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەم جۆرە:

یەکەم: هەوکردنەکان و زیپکەی پێست کەمدەکاتەوە بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسید.

دووەم: ماسولکەکان دەحەوێنێتەوە و گرژییان کەمدەکاتەوە.

سێیەم: چارەسەری کێشەکانی هەرس دەکات و ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانە کەمدەکاتەوە کە پەیوەندیدارن بە هەرسەوە.

چوارەم: یارمەتیدەرە بۆ زوو چاكبوونەوەی برین و ئەکزیما.