بۆ سپیبوونەوەی پێست ئەم کەرەستەیە بکەرە ماستەوە

PM:04:55:22/01/2023

8668 جار خوێندراوەتەوە

ماست جگە لەوەی خۆراکێکی بەسوودە بۆ جەستە لە هەمان کاتدا دەتوانرێت بۆ نەمانی گرفتەکانی پێست سوودی لێوەربگیرێت، لەوانەش سوربوونەوە و زیپکە و سوتاوی پێست.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتی ستایلدا نوسیوویەتی، دەتوانیت کەوچکێک هەنگوین تێکەڵ بە ماست بکەیت و بیدەیت لە شوێنی سوتاوی، بەو جۆرە ئازار و ناڕەحەتی و سوربوونەوەی سوتاوی ناهێڵێت و پێست سپی دەکاتەوە.

زەردەچەوە بکەرە ناو چەند کەوچکێک ماستەوە و بۆ نەمانی هەوکردنی پێست و زیپکە و سەدەف بەسوودە، جێڵی رووەکی سەبار بکەرە ناو ماستەوە کاریگەرییەکانی سوتاوی کەم دەکاتەوە و زیپکەی گەنجانە و ئەکزیما و سەدەف ناهێڵێت و پێست سپی دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا وەک شێدارکەرەوە بۆ کەسانی پێست وشک بەسوودە.

ئ.ل