پسپۆڕێک هۆکارەکانی پشت ئێشەی ئاشکراکرد

PM:05:26:19/01/2023

4948 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار ئاشکرایکردووە، زۆرینەی کات پشت ئێشە بەهۆی گرژی ماسولکە یان لە بەستەرەکاندا دروست دەبێت.

ئازاد حەسەن پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەمجۆرە هۆکارەکانی پشت ئێشەی خستووەتە ڕوو:

یەکەم: لە زۆربەی کاتدا بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکان روودەدات.

دووەم: یان بەهۆی گرژبوونی بەستەرەکانەوەیە.

سێیەم: هەڵگرتنی قورسایی و کێشی قورس بە رێگەی نادروست.

چوارەم: یان جوڵەیەکی کتوپڕی ناڕێک.

پێنجەم: داخزانی دیسکی بڕبڕەی پشت.

شەشەم: کێش زۆری یان قەڵەوی.

ئ.ل