خواردنی مریشکی سوورەوەکراو چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

PM:07:31:18/01/2023

9412 جار خوێندراوەتەوە

مریشک یەکێکە لە سەرچاوە دیارەکانی پڕۆتین دادەنرێت، هەروەها لە باوترین خۆراکەکانی جیهانە، بەڵام ئەم خۆراکە رەنگە زیانی زۆری هەبێت ئەگەر بە شێوەیەکی ناتەندروست ئامادە بکرێت، وەک سوورکردنەوەی لە رۆندا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"Eat This"، خواردنی مریشکی سورکراوە مەترسییە گەورەکانی تەندروستی لەسەرە، چونکە رێژەیەکی بەرزی چەوری زیانبەخش لەخۆدەگرێت، لەبەر ئەوەش بە وتەی پسپۆڕانی تەندروستی مریشکی سوورکراوە کاریگەری خراپی هەیە، کە ئەمانەن:

١. بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا:

پارچە مریشکەکان بەشێک شێدارییەکەی بەشی دەرەوەیان لەدەست دەدەن، لە کاتی پرۆسەی سوورکردنەوەدا و پڕ دەبن لە چەورییەکانی گۆڕاو، ئەوەی بە کۆلیسترۆڵی خراپ ناسراوە.

ئەگەر تاکێک زیاتر مریشکی سورکراوە بخوات، چینەکانی چەوری لەسەر دیواری خوێنبەرەکان کۆدەبنەوە، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.

٢. وردە وردە کێش زیاد دەکات:

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە بەردەوام مریشکی سورکراوە دەخۆیت، ئەوا بەرکەوتەی زیادبوونی کێشی تووند دەبیت، چونکە یەک ژەم ژمارەیەکی زۆر کالۆری لەخۆدەگرێت.

هەندێک جار، ژەمێکی بچووکی مریشکی سورکراوە رەنگە لە دەوروبەری هەزار کالۆری بێت، کە بەنزیکەیی یان زیاترە لە نیوەی کالۆری پێویستی تاکێک لە ڕۆژێکدا.

٣. شەکرە:

ئەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە ڕاستەوخۆ دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، واتە ئەوانەی مریشکی سوورکراوە دەخۆن دووچاری نەخۆشی شەکرە دەبن.

٤. گۆڕانی باری دەروونی:

خواردنی مریشکی سورکراوە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی بەکتریا هەیە کە کۆئەندامی هەرسکردنی مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات.

بەگوێرەی ئەو پێگەیە، کارلێکی ئەو هۆرمۆنانەی کە لە جەستەدا روودەدەن، دوای خواردنی مریشکی سورکراوە، دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی.

ر.ئ