جێگر میدیا حسێن و شاجوانی لوبنان لە کارێکی نوێدا بەیەکەوە دەردەکەون

PM:10:54:16/01/2023

17204 جار خوێندراوەتەوە

جێگر میدیا حسێن هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەم نزیکانە نوێترین بەرهەمی بەناوی "وازم لێ بێنە" بڵاودەکاتەوە.

لە بەرهەمە نوێیەکەی جێگر میدیا حسێندا شاجوانی لوبنان بەشداری کردووە، کە بەم زووانە وەك یەکەم بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاو دەبێتەوە.

"وازم لێ بێنە" لە هۆنراوەی هونەرمەند میدیا حسێنە، کاری موزیکی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆکراوە، لەلایەن بڕیار فەتاحەوە وێنە گیراوە و کاری دەرهێنانی بۆکراوە.

جێگر میدیا حسێن لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردوە، چەند ئەلبومێکی گۆرانی هەیە، بەشێک لە گۆرانییەکانی لە دانیشتنە میللییەکاندا پێشکەش دەکات.