میران عەلی بەشی دووەمی گۆرانی خۆشمەوێی بڵاودەکاتەوە

PM:10:19:16/01/2023

35932 جار خوێندراوەتەوە

میران عەلی هونەرمەندی گۆرانی بێژ بەم نزیکانە بەشی دووەمی گۆرانی "خۆشمەوێی" بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا میران عەلی لە هەژماری فەرمییەکەی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەکردوە، "دوای زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر گۆرانی خۆشمدەوێ، لەگەڵ ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی کە هەیبوو بڕیارمدا لە دوای هەموو ئەو ماوەیە بەشی دووی ئەو گۆرانییە دروست بکەین".

ئاماژەی بەوەشدا، "یەکەم بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە ٢٣ی کانووی دووەمی ٢٠٢٣ بڵاودەبێتەوە، ئینشاڵا ئەمەش تایبەت دەبێت لەلاتان و یادگاری جوانی لەگەڵ تۆمار بکەن".

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.