ئامادەکردنی مریشکی مەحشی

PM:12:38:13/01/2023

1872 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکردنی خواردنی مریشک بە چەندین جۆری جیاواز دەبێت و هەریەکەیان خواستی خۆی هەیە و تامێکی جیاوازی هەیە، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنی مریشک بە شێوەی مەحشی دەکەین.

پێداویستیەکانی:

مریشک

روبعێک قیمە

خوێ

کوپێک برنج

زەیت

کەوچکێک لە بەهاراتی "کاری، بیبەری رەش"

خوێ بەپێی ئارەزوو

کشمیش و بادەم و قاشێک لیمۆ

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا قیمەکە لەناو زەیتەکە سور بکەرەوە، دواتر برنجەکە بشۆرەوە و خوێ و کاری و ئاوی تێبکە و بیەکەر سەر ئاگر تا دەکوڵێت.

سۆسێک بە بەهاراتەکان ئامادە بکە، بەهاراتەکان و کەمێک خوێ تێکەڵ بە زەیتەکە بکە و بە فڵچە بیدە لە ڕووکاری دەرەوەی مریشکەکە.

برنجەکە بکەرە ناو مریشکەکە لە هەمان کاتدا دەتوانیت کشمیش و بادەمی تێکەی لەگەڵ پارچە لیمۆیەک، بە چیلکە یا بە دەزویەکی خاوێن مریشکەکە بدورەوە و بیکەرە سەر سینی فرن بە کاغەزی ئەلەمنیۆم مریشکەکە بپێچەرەوە.

لەسەر پلەی گەرمی ٢٠٠ بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو لەناو فڕنەکەدا بێت، کاغەزەکە لێبکەرەوە و نیو کاتژمێری دیکە لە ناو فرن بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بە باشی ببرژێت.