پسپۆرێکی تایبەت بە
نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵ رایگەیاندووە، هەوکردنی منداڵدان یەکێکە لە نەخۆشییەکانی
منداڵدان کە بە هۆی بەکتریاوە دروست دەبێت، کاریگەریی هەیە لەسەر دووگیانی و لە حاڵەتە
تووندەکاندا دەبێتە هۆی نەزۆکی یان دەبێتە هۆی هەوکردنی خوێن و ناوچەی حەوز.
لەنجە محەمەد زاهید پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون لە پەڕەی فەرمی خۆی لە
فەیسبووک هۆکارەکانی هەوکردنی منداڵدانی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:
بەکتریا هۆکاری
سەرەکی تووشبوونە بە هەوکردنی منداڵدان، دەکرێت ئەم بەکتریایە بە چەند ڕێگایەک
بگواسترێتەوە بۆ ناو منداڵدان:
یەکەم: نەخۆشییە سێکسییە
گواستراوەکان.
دووەم: دانانی لەولەب.
سێیەم: بوونی پاشماوەی
وێڵاش لە ناو منداڵدان پاش منداڵبوون.
چوارەم: منداڵبوون بە
نەشتەرگەری.
پێنجەم: ئەنجامدانی
پشکنینی منداڵدان .
شەشەم: هەوکردنی ناوچەی
حەوز.
لە باوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە:
یەکەم: خوێنبەربوون.
دووەم: گۆڕانی ڕەنگ و
بۆنی دەدراوەکانی زێ.
سێیەم: تا لێهاتن.
چوارەم: بوونی ئازاری
تووندی سک.
پێجەم: ئاوسانی سک.
شەشەم: هەستکردن بە تێکچوونی
گەدە .
حەوتەم: توشبوون بە قەبزی.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی منداڵدان ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە،ئەگەر هاتوو لە پشکنیندا
دەرکەوت کە خانمەکە توشبووە بە هەوکردنی منداڵدان پێویستە، پزیشک دەرمانی دژە-زیندەییەکانی
وەک چارەسەری هەوکردنی منداڵدان بەکاردەهێنێت، بەڵام لە حاڵەتە تووندەکاندا دژە-زیندەیی
خوێنبەری واتە لە ڕێگایی کانۆلاوە بۆ بەکاردەهێنرێت، بەتایبەت ئەگەر هاتوو هۆکاری
هەوکردنەکە بەهۆی پاشماوەی وێڵاشەوە بوو.
ئ.ل