ئەو لۆکانەی بۆ
پاککردنەوەی گوێ دروستکراوەن، جگە لەو کارە بۆ چەندین مەبەستی جیاوازتر
بەکاردەهێنرێت، وەک پاککردنەوەی پاشماوەی ماکیاژ بە چاوەوە.
ماڵپەڕی ئیمارات چەند
بەکارهێنانێکی جیاوازت لۆکەی پاککەرەوەی گوێی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:
یەکەم: بۆنخۆشکردنی
جەستە، باشترین بۆن بدەن لە لۆکەکە و بیدە لەو بەشانەی جەستە کە دەتەوێت بۆنیان
خۆش بێت.
دووەم: بۆ پاککردنەوەی
پاشماوەی ماکیاژ بە چاو و دەمەوە سوودی لێدەبینرێت.
سێیەم: بۆ رێککردنەوەی
ئایلاینەری چاو بەکاردێت لە کاتێکدا ئەگەر لە کێشانی ئایلاینەرەکە هەڵەت کرد.
چوارەم: بۆ لێکردنەوەی
زیادەی بۆیەی نینۆک کە چووە بە پێستەکەوە.
پێنجەم: بۆ پاککردنەوەی
شوێنی هەڵکەندنی زیپکە بەکاردێت، خوێن و پیسییەکەی لێدەکاتەوە و دەتوانیت لە
رێگەیەوە کرێم بدەیت لە شوێنەکەی.
ئ.ل