کنتاکی یەکێکە لەو
خواردنانەی کە بەشێک لە خەڵکی حەزی لێدەکەن و شێوازی ئامادەکردنی لێرەدا خراوەتە ڕوو:
پێداویستییەکانی:
شەش پارچە ڕانی مریشك
كوپ و نیوێك شیری خەست
(شیری ئامادەکراو)
كوپ و نیوێك ئارد
خوێ بەپێی پێویست
سیری وردکراو
پیازی وورد كراو
بەهارات
چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی:
رانی مریشکەکە جوان دەشۆردرێتەوە
و شیرە گیراوەکە دەکرێت بەسەریدا و بۆ ماوەی شەو رۆژێک لە نێو ساردکەرەوەدا هەڵدەگیرێت.
دواتر سیر و پیازە
وردکراوەکە دەکرێتە ناو دەفرێکەوە و ئارد و خوێ و بەهاراتەکەی دەکرێت بەسەریدا تا
دەبێتە گراوەیەک.
رانی مریشکەکە دەکرێتە
ناو ئەو گیراوەیەی کە دروستکردووە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێ دەهێڵدرێت.
تاوەیەک دەهێندرێت و ڕۆکی
تێدا دەقرچێنرێت و رانە مریشکەکانی تێدا سوردەکرێتەوە دواتریش پێشکەش دەکرێت.