کاروان حەمید کارێک بۆ عەلی عاشق دەکات

PM:03:26:05/01/2023

5196 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند کاروان حەمید حەلاق سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێی هونەرییە کە تایبەتە بە کەسایەتی "عەلی عاشق".

کاروان حەمید لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێیە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ کە تایبەتە بە کەسایەتی عەلی عاشق و لە رۆژی خۆشەویستی بڵاویدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و عەبدوڵا جەمال سەگرمە کاری موزیکی بۆکردووە، لە ستۆدیۆی یاد میدیا لە وڵاتی هۆڵەندا ڤیدیۆ کلیپەکە کراوە، خۆی جگە لەوەی گۆرانییەکە دەڵێت و پارچە موزیکێکیش دەژەنێت، رۆڵی کەسایەتی عەلی عاشقیش بەرجەستە دەکات.

عەلی عاشق کەسایەتی دیار بووە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی گەنجیدا خۆشەویستەکەی پێنەدراوە، بڕیاریداوە بە تەنها بژی و ماوەی ٦٠ ساڵ زیاتر لە خانوویەکدا بە تەنها ژیاوە، ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.

کاروان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییە بۆ کارێکی هونەریی وتی "ئەم بیرۆکەم بە باش زانی و پێم وایە بەو جۆرە کارەکەم زوو دەکەوێتە ناو خەڵکەوە، چونکە هەر هونەرمەندە تموحی خۆی هەیە".
No description available.
No description available.
No description available.
No description available.

ئ.ل