مریشکی سور یان بە
"پیر" ناسراوە، یەکێکە لەو جۆرانەی مریشك کە تام و چێژێکی تایبەت و خۆشی
هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکانی:
مریشکی سور بەپێی
ئەندامانی خێزان
خوێ بەپێی پێویست
زەیت
گەڵای غار
پیاز یان لیمۆ بەپێی
ئارەزوو
ئامادەکردنەکەی:
مریشکەکە بشۆرەوە و بیکەرە
مەنجەڵێکەوە بەبێ ئەوەی ئاو و خوێی تێبکەیت، بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند تا کەمێك
ئاو دەداتەوە، ئینجا چاوەڕێ بکە تا ئاوەکەی هەڵدەمژێت و سووردەبێتەوە.
دواتر ئاو و خوێ و گەڵای
غاری تێبکە لەگەڵ کەمێك زەیت، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت دەتوانیت چەند قاژێك لیمۆ یان
پیازی تێبکەیت.
دەتوانیت ئاوی زۆر تێنەکەیت
گەر دەتەوێت هەموو ئاوەکەی هەڵبمژێت و گۆشتەکەی ناسك بێت، ئەگەریش ئارەزوو دەکەیت
ئاوی هەبێت ئەوا کەمێك زیاتری تێبکە.
بیکەرە سەر ئاگرێکی کز
و سەری دابخە تا بۆماوەیەکی باش دەکوڵێت و بەتەواوەتی پارچەکانی نەرم دەبێتەوە و
ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
ئ.ل